لەبارەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پلاندانان و پارێزگارەكان لەبارەی دواكەوتنی ناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لە بودجەی گشتی عێراق راگەیاند.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی پارێزگارانی عێراق، كێشەكانی نەناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان تاووتوێكران، كە دوێنێ لەلایەن پارێزگارەكانەوە پێشكەش بە لیژنەكەیان كرابوون و رێككەوتن لەسەر بەشێكیان كرا.

عەتوانی وتی: وەزیری پلاندانانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە لە ماوەی 48 كاتژمێردا نیشانداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، خەریكە ساڵی دارایی كۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ پارێزگاكان نەنێردراوە، ئەمەش گومانی زۆری دروستكردووە، هەربۆیە رۆژی پێنجشەممە یان هەفتەی داهاتوو وەزیری داراییش لەسەر ئەو بابەتە‌‌ بانگهێشت دەكەن، بەتایبەت كە وەزارەتی پلاندانان هەموو رێككارەكانی پەیوەست بە پڕۆژەكانی تەواو كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەزیری داراییش بانگهێشت بكرێت، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە نەبوو، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا