هونەرمەندانی کورد دژی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ هاتنەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە چەند هونەرمەندێکی کورد چوونە وەزارەتی پێشمەرگە و لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەوە و داوایان کرد رێگری لەروودانی شەڕی ناوخۆ بکرێت.

شڤان پەروەر، هونەرمەندی کورد بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “میلەتی کورد ئێستا لەرێگەی خەبات و خزمەت و پێشکەوتندایە، دوژمنانی کوردیش ناڕەحەتن بەمە و پشتیان شکاوە”.

لەبارەی قسەی وەزارەتی پێشمەرگەوە وتی: قسەی ئەوان هەر ئەرێنی بوو و ئەوانیش باشی خەڵکیان دەوێت و دەزانن چەند مەترسیدارە شتێکی لەم بابەتە رووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان بێنە مەیدان و نابێت شەڕی ناوخۆ رووبدات و قبوڵی ناکەین، دەبێت هەمووان پلان و میتۆدی خۆیان بگۆڕن.

ئەوەش لەکاتێکایە لەماوەی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان هێزەکانی پێشمەرکە و پارتی کرێکارانی کوردستان لەهەرێم و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ هاتەئاراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا