مەڵبەندی بادینانی یەكێتی: دەزگا ئەمنییەكان لەژێر ئازاردا دان پێدانیان لە مەلا نەزیر وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەڵبەندی چواری بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربارەی سزادانی كادیرێكی لەلایەن دادگای دهۆكەوە رایگەیاند: ئەو بڕیارەی دادگا بڕیارێكی ناڕاستە و دوورە لە بنەما یاسایی و دادوەرییەكان، لە هەمانكاتدا پێویستە هەمووان ئەوە بزانن دەزگا ئەمنییەكان لەژێر ئازاردان و ئەشكەنجەدا، دانپێدانانیان لە مەلا نەزیر وەرگرتووە، ئەوەش پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.

مەڵبەندی چواری بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی سزادانی “مەلا نەزیر بەرواری “بەرپرسی كۆمەڵایەتی یەكێتی لە زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە كاتێكدا دۆسیەی زیندانیانی بادینان كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتوەتەوە، هەمووان چاوەڕوانی ئەوەبوون دادگا پێداچونەوە بە بڕیارەكانیدا بكات، بەڵام كادرێكی یەكێتی لە سنوری زاخۆ دەستگیر دەكرێت و سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.

راشیگەیاندوە، ئەو بڕیارەی دادگا بڕیارێكی ناڕاستە و دوورە لە بنەما یاسایی و دادوەرییەكان، لە هەمانكاتدا پێویستە هەمووان ئەوە بزانن دەزگا ئەمنییەكان لەژێر ئازاردان و ئەشكەنجەدا، دانپێدانانیان لە مەلا نەزیر و دەستگیركراوانی تری بادینان وەرگرتووە، ئەوەش پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.

رۆژی یەكشەممە 19 ی ئەیلول دادگای دهۆك سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەر هەریەك لە نەزیر بەرواری ئەندامی كۆمیتەی دەركارێی یەكێتی لە زاخۆ و نعمەت گونەش، ئەندامی هەدەپە، سەپاند بە تۆمەتی كاركردنییان بۆ پەكەكە.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌…
دڤێ ڕه‌وش و قۆناغا تایبه‌ت و هه‌ستیاردا، كو كه‌یسێ زیندانیێن بادینان كارڤه‌دانه‌كا جیهانی لپه‌ی خۆ ئینایه‌ و ناڤوده‌نگێن هه‌رێما كوردستانێ و ده‌ستهه‌ڵاتا زوونا زه‌ر دبوارێن مافی مرۆڤ و ئازادیێن ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌ڤانیدا لسه‌ر ئاستێن نێڤده‌وله‌تی له‌كدار كرینه‌ و ئێخستینه‌ به‌ر گۆمانێ، خه‌لك یێ چاڤه‌رێ بوو دادگه‌ و ده‌ستهه‌ڵاتا ڤێ ده‌ڤه‌رێ پێداچوونه‌كێ د ڤی كه‌یسیدا بكه‌ت و زیندانی و به‌ندكریێن بادینان ئازاد بكه‌ت، به‌روڤاژی وێ چه‌ندێ ئه‌ڤرۆ ڕۆژا ئێكشه‌مبی ڕێكه‌فتی 2021/9/19 بڕیارا سزادانا مه‌لا نه‌زیر به‌رواری، كادرێ ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان ب حه‌فت ساڵێن زیندانێ ژلایێ دادگه‌ها دهوك ڤه‌ ده‌رچوو.

ل وێ ده‌مێ ئه‌م ڤێ بڕیارا دادگه‌هێ ب بڕیاره‌كا نه‌ ڕاست و دوور ژ بنه‌مایێن یاسا و دادپه‌روه‌ریێ دزانین، دهه‌مان ده‌مدا ئه‌م و گشت خه‌لكێ بادینان و كوردستانێ دزانین، ده‌زگه‌هێن ئه‌منیێن تایبه‌ت ب ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌موو جورێن فشارێن ده‌رونی و جه‌سته‌یی دانپێدان ژ مه‌لا نه‌زیر و زیندانیێن بادینان وه‌رگرتینه‌.

به‌شه‌كێ دادگه‌هێن هه‌رێمێ ل زوونا زه‌ر یێن بووینه‌ دارده‌ست و جێبه‌جێكارێن ده‌ستهه‌ڵاته‌كا تاك ڕه‌و و خۆسه‌پینه‌ر، ئه‌ڤ ڕه‌فتار و كریاره‌ دگه‌ل پڕنسیپێن مافێن مرۆڤ و مافێن گشتێ ناگونجن و دێ كاری بۆ وێ چه‌ندێ كه‌ین ئه‌ڤ بێ دادی و سته‌مه‌ ل بادینان بدووماهی بهێت.

ئازادی بۆ مه‌لا نه‌زیر به‌رواری و سه‌رجه‌م زیندانیێن بێ گونه‌هێن بادینان.

ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندێ چوارێ دهوك

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا