ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە3ی ئایار، دادگای فیدڕاڵی دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

بەپێی خشتەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی، دەربارەی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرجەم سکاڵاکارانیش ئامادەی دانیشتنەکە دەبن و چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربچێت.

کۆتاجار لە حەوتی شوباتی ئەمساڵدا دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی دەرنەچوونی بڕیاری یەکلاکەرەوە دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ 3ی ئایار دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا