ئەردۆغان لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە و ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ستیڤن کوک، شارەزای دیاری ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆڵسی باس لەوە دەکات، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەجۆرێک نەخۆش دەکەوێت کە ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2023.

کوک هەستاوە بە کۆکردنەوەی لیستێک لەو رووداوانەی لەم ساڵانەی دواییدا روویانداوە و بوونەتەهۆی ئەوەی ئەردۆغان بەدەست کێشەی جەستەیی مەترسیدارەوە بناڵێنێت و پێویستی بە یارمەتی بێت.

لە یەکێک لەو حاڵەتانەی کوک باسی دەکات، ئەردۆغان وا دەردەکەوێت کە ناتوانێت بە ڕێگادا بڕوات گەر یارمەتی هاوسەرەکەی و یاریدەدەرەکەی نەبێت، لە دیمەنێکی دیکەدا دەردەکەوێت، لە ناوچەی ئانیتکابیر لە تورکیا ناتوانێت بە باشی بەڕێگادا بڕوات.

ماوەیەکی زۆرە پروپاگەندە لەسەر تێکچوونی باری تەندروستی ئەردۆغان هاتووەتەئاراوە، تەنانەت لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیاش ئەم پروپاگەندانە هەیە، هیچ زانیارییەکی ڕوون نییە پەیوەست بە تەندروستی جەستەیی ئەردۆغان.

ماوەیەکی زۆرە پروپاگەندە لەسەر تێکچوونی باری تەندروستی ئەردۆغان هاتووەتەئاراوە

لە وتارەکەیدا کوک ئاماژەی بە هیچ راپۆرتێکی پزیشکی نەکردووە پەیوەست بە تەندروستیی ئەردۆغان، هەروەها بانگەشەی ئەوەش ناکات زانیاری ناوخۆیی هەبێت.

لە ساڵی 2012 بەدواوە، ئەردۆغان چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام بەشێوەی ئاشکرا باس لە هۆکاری ئەم نەشتەرگەرییانە نەکراوە.

ئەگەر بەوپێیەی کوک بێت و ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023 ئامادەیی نەبێت، ئەوا ئەگەر هەیە پیاوێکی دیکەی بەهێز بوونی هەبێت بۆ حکومکردنی تورکیا.

بەپێی قسەکانی کوک، ئەگەر هەیە هاکان فیدان، سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا، خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری نیشتیمانی و سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، یەکێکیان ببنە جێگری ئەردۆغان، کوک دەڵێت: پێدەچێت خڵوسی ئاکار لە دۆخێکی باشتردا بێت بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، یەکێک لەو هۆکارانەش کە وادەکات خڵوسی ئاکار بژاردەیەکی باش بێت، ئەو پاشخانە سەربازییەیە کە هەیەتی.

کوک هاوڕا نییە لەگەڵ ئەوانەی پێیانوایە، خڵوسی ئاکار دەبێتە فەرمانڕەوایەکی نمونەیی بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا، کوک دەڵێت: ئەمە هەڵوێستێکی ناعەقڵانی نییە، بەڵام نابێت هیچ کەس پێشبینی ئەوە بکات، خڵوسی ئاکار رۆڵێکی دۆستانەی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت، چونکە ئاکاریش لە ئایدۆلۆژیایەکی هاوشێوەی ئایدۆلۆژیای ئەردۆغانەوە هاتووە.

ئەردۆغان چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام بەشێوەی ئاشکرا باس لە هۆکاری ئەم نەشتەرگەرییانە نەکراوە

هاوکات، ئەم وەزیرە کاری لەگەڵ کۆمەڵەیەکی هاوبەشی ناسیۆنالیستی دژە رۆژئاوا کردووە، جگە لەمانەش بەشداربووە لە بابەتی سزادانی ئەو بەرپرسانەی کاتێکی زۆریان لە ئەوروپا و ئەمریکا بەسەربردووە.

مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 هەڵبژاردنی گشتی تورکیا بەڕێوەچوو و تیایدا سیستمی پەرلەمانی تورکیا گۆڕا بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، لەو هەڵبژاردنەدا ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان توانی ببێتە براوە و درێژە بە پۆستی سەرۆکایەتیەکەی بدات کە لە ساڵی 2014ەوە دەستی بەسەردا گرتووە.

مانگی تەمموزی رابردوو هەر گۆڤاری فۆرین پۆڵسی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکرد تورکیا خەریکە سەقامگیری خۆی لەدەستدەدات، بەتایبەت لەگەڵ رووداوە یەک لەدوای یەکەکانی وەک، خۆپیشاندانەکان و بابەتی گەندەڵی لایەنگرانی فەتحوڵا گیولن لە ساڵی 2013، ئەو کەسایەتییەی یەکێک بوو لە دیارترین هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان، جگە لەمانەش کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 کە بووەهۆی ئەوەی تورکیا بە قەیرانێکی سەختی ئابووری تێبپەڕێت و بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لەدوای هەمووشیان ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتەئاراوە، کە دۆخی ئابووری وڵاتەکەی بەرەو خراپتر برد.

هەر بۆیە، بەهۆی سیاسەتە ناتەندروستەکانیەوە بێت یاخود بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی جەستەیی، چەندین بەربەست لەبەردەم ئەردۆغاندا دروست دەبن، کە دەبنە رێگر لەبەردەم دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا