لوتکەی روسیا و تورکیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاری سوتشی روسیا میوانداری لوتکەی نێوان ڤلادمیر پوتن سەرۆکی وڵاتەکە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەکات.

سەرۆکایەتی روسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، لە لوتکەی پوتن و ئەردۆغان، گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە هەماهەنگی نێوان روسیا و تورکیا لە بوارەکانی سیاسەت و بازرگانی و ئابووری دەکرێت.

هاوکات، بڕیارە گفتوگۆ بکرێت لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سوریا و لیبیا وئەفغانستان و باشوری قەوقاز.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، کۆبوونەوەکە لەودیو دەرگای داخراوەوە بەڕێوەدەچێت و پێشبینیش دەکرێت، پوتن و ئەردۆغان لەسەر رۆشنایی ناکۆکییەکانی پارێزگای ئیدلب و عەفرین، گفتوگۆ لەسەر دۆخی سوریا بکەن، بەتایبەتی کە لەمدواییانەدا بڵاوکرایەوە، هێزی ئاسمانی روسی ژمارەیەک رێکخراوی چەکداری سەربە تورکیای لە سوریا بۆردومانکردووە.

پێشتریش ئەردۆغان رایگەیاند، چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پوتن رووبەڕوو دەبێت بەبێ ئامادەبوونی هیچ بەرپرسێکی دیکە و پێشبینی دەکرێت بڕیاری گرنگ سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا