دوو مووشەك ئاڕاستەی نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كران

پۆڵەتیك پرێس

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو دوو موشەك ئاڕاستەی نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كراون، بەڵام زیانی گیانییان لێنەكەوتوەتەوە.

شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو دوو مووشەكەی ئاڕاستەی نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كراون لەجۆری كاتیۆشا بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێشتا سەرچاوەی مووشەكەكان نەزانراوە.

ئێوارەی رۆژی 29ی ئەم مانگەش مووشەكێك لەخانویەكی چۆڵی ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، هاوكات لەماوەی رابردوشدا چەندینجار ناوچەی سەوزی بەغداو بنكە سەربازییەكان لەبەغدا كراونەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا