حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکات.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکات و بەزووترین کاتیش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات.

باسی لەوەشکردووە، “ئەو نەوتەی بڕیارە دابەشبکرێت هەمان نەوت نییە کە لەماوەی ساڵانی رابردوو بەغدا دەینارد بۆ پارێزگاکانی هەرێم، بەڵام ئەرکی بەغداشە بەشێک لەو نەوتە دابین بکات”.

بەپێی قسەی ئەو ئەندامە، هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی بە نرخی 45 هەزار پێدەدرێت و دابەشکردنی ئەو بەرمیلەش سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە ساردەکانەوە دەستپێدەکات و پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و باران دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا