توێژینەوەیەك؛ رۆژانە لەكاتژمێرێك زیاتر مەخەون

پۆڵەتیك پرێس

پسپۆڕانی زانكۆی (كوانگچۆ)ی پزیشكی لەچین، لەتوێژینەوەكانیاندا، گەیشتوون بەدەرەنجامی ئەوەی كە، لەرۆژدا یەك كاتژمێر خەوتن بەسە بۆ ئەوەی جەستە بحەوێتەوە، خەوتنی بەردەوامیش لەكاتژمێرێك زیاتر هۆكاری نەخۆشی درێژخایەن و مردنی كتوپرە.

توێژینەوەكە، كاری لەسەر ٣١٣ هەزار و ٥٦١ كەس كردووە، لەو ژمارەیە ٪٣٩ یان پەیوەستن بە خەوتنی رۆژانە.

لەبەرەنجامی توێژینەوەكان لەسەر ئەو ژمارە كەسە، پسپۆڕان گەیشتوون بەوەی ٪٣٤ی بەشداربووان كە رۆژانە زیاتر لەكاتژمێرێك دەخەون، رووبەرووی نەخۆشییەكانی دڵ و سستی كاری كۆئەندامی دەمار دەبنەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، لە٪١٩ی بەشداربووانی ئەو توێژینەوەیە، لەسەر وەختی چاودێریكردنیان، بەهۆی زۆری كاتژمێرەكانی خەوتنیان لەرۆژدا گیانیان لەدەستداوە.

توێژینەوەكە وێڕای داواكاری پابەند بوون بەكاتژمێری دیاریكراو بۆ خاوتن كە لەیەك كاتژمێر زیاتر نەبێ، باسی لەوەشكردووە، كە پەیوەندی نێوان مردن و كاتژمێرەكانی خەوتن لەلای ژنان و هاووڵاتیانی بەتەمەن بۆ گیانلەدەستدان بە جۆرێكە كە٪٢٢ی ژنان و ٪١٧ی بەتەمەنەكان بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

لە كۆتایی توێژینەوەكەشدا هاتووە، خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لەكاتژمێرێك هۆكاری زۆرێك لەنەخۆشییە درێژخایەنەكان و مردنە و نابێت رۆژانە زیاتر لە كاتژمێرێك بخەوین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا