ناسنامەی پەنابەرە كوردەبێسەروشوێنەكانی ناو یەختە نقومبووەكەی دورگەی كریتی ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ‌ رایگه‌یاند، ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ روداوه‌كه‌ی دورگه‌ی كریتی نێوان توركیا و ئیتاڵیا بێسه‌روشوێن بون ئاشكرا كران.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، به‌پێی دواین زانیارییه‌كانیان كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌م ناوانه‌ی لای خواره‌وه‌ تا ئه‌م ساته‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ی نزیك دورگه‌ی كریتی دا بێسه‌روشوێنن.

بەوتەی سەرۆكی دەزگای لوتكە،له‌لایه‌ن ده‌زگای لوتكه‌وه‌ فشاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا.

پێشتریش، ئامانج عەبدوڵا، بەپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەعێراق و هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی،” بەپێی بەدواداچوونی نوێنەرەكانیان لەناو یەختە نقومبووەكەی دورگەی كریتی یۆنان لەكۆی ئەو 45 كەسەی تێیدا بووە 32 كەسیان كورد بوون و زۆرینەشیان خەڵكی سنوری سلێمانین”.

رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌، یەختێك كە به‌ نیازبو له‌ توركیاوه‌ بگاته‌ ئیتاڵیا، له‌ نزیك دورگه‌ی كریتی له‌ یۆنان له‌كاركه‌وت و 45 كۆچبه‌ری تێدابو، توانرا 37 كۆچبه‌ریان رزگاربكرێن، كه‌ سه‌رجه‌میان دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان بون.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە بۆكاروباری پەنابەران، لەو ڕووداوەدا 10 كەس بێسەروشوێنن، كە دوانیان خەڵكی میسر و دانەیەكیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و7 كەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا