هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكاری پێشكەشی پێشمه‌رگه‌ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

کاروانێکی دیکەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە هەرێمی كوردستان، کە لە چەک و کەرەستەی سەربازی و تۆمبێل پێکهاتووە.

 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، لەدرێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن،كاروانێكی دیكە لەو هاوکاریانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت “لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بەئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، واژووی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

ئەو هاوکاریانە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت، بۆ لەناو بردن و تێکشاندنی داعش.

May be an image of 2 people, military uniform and outdoors

May be an image of jeep and outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا