پزیشکە بەریتانییەکان جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی تەندروستی گشتی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئاژانسی تەندروستی تا ئێستا 16 حاڵەتی توشبوون بە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بە ناوی B.1.621  دەستنیشانکردووە، زۆربەی حاڵەتەکان پەیوەندیدارە بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا پزیشکان و شارەزایان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنان و تا ئێستاش بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە نازانن کە ئەم جۆرە نوێیە لە کاریگەری ڤاکسینەکان کەمدەکاتەوە یاخود نا.

لەوکاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە، تا ئێستا دەلتا کۆرۆنا بە بەربڵاوترین جۆری ڤایرۆسەکە لە جیهاندا دادەنرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا