كازمی جەخت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی رایگەیاند، لە كۆبونەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەشێك لەبەرپرسانی كورد جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە كراوەتەوە.

نوسنگەی كازمی راگەیەنراوێكی لەبارەی سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێم بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە، لەسەردانەكەدا گفتوگۆ لەبارەی یەكخستنەوەی پۆست لەسەر ئاستی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی پێشوەختەوەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكاندا ئەوە خراوەتەڕوو عێراق پێویستییەكی زۆری بە چاكسازی هەیە، هاوكات بە گرنگیەوە باسی لە تەواوكاری هەڵوێستەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی كراوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بە كازمی رایگەیاندووە، هەموو هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكەوە گەیشتە هەرێم و لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵا كۆبووەوە، واشبڕیارە سبەینێ سەردانی شاری سلێمانی بكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا