وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم داوایەك ئاڕاستەی ڕاگەیاندنەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، داوا لە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، كە سەرچاوەكەی نادیار و شاراوە بێت.

ئەمڕۆ شەممە 17ی تەموزی 2021، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “بەهۆی ئەو باردۆخە سیاسییەی لە عێراق و كوردستان دەگوزەرێت، داوا لە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین، خۆیان بەدوور بگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، كە سەرچاوەكەی نادیار و شاراوە بێت”.

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هەموو لایەك پابەندبن بە ئاكار و مۆراڵی پیشەییانەی كاری راگەیاندن، چونكە داڕشتن و بڵاوكردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەكەمان ناكات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیری جەختدەكاتەوە، پێویستە ھەموو لایەك بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشھاتەكان بكەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بڵاونەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا