یەكگرتووی ئیسلامی: پێویستە هەرچی زووە حكومەت كێشەی موچە چارەسەر بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت “پێویستە حكومەت هەرچی زووترە كێشەی موچە چارەسەر بكات لەبەرژەوەندی موچەخۆران و فەرمانبەران بەگشتی”.

ئەمڕۆ شەممە 3ی تەموزی 2021، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی سەلاحەدین بەهادین كۆبویەوە و لەدوای كۆبونەوەكەش لەراگەیەندراوێكدا دوای لەحكومەت كرد چارەسەری كێشەی موچە بكات.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی درێژەدانی حكومەت بە بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانەی لێبڕینی (21%) ی موچە، وێڕای نەمانی هۆكار و پاساوەكانی قەیرانی دارایی، لەو باریەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە حكومەت هەرچی زووترە كێشەی موچە چارەسەر بكات لەبەرژەوەندی موچەخۆران و فەرمانبەران بەگشتی.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر، روبەرووبوونەوەی دیاردە ترسناكەكانی وەك ماددەی هۆشبەر و كۆچی بەكۆمەڵی گەنجان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و سنوردانان بۆ زیادكردنی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە بەتاڵانبردنی سامانی گشتی لە داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەكان و گێرانەوەی ئەو داهاتانە بۆ خەزێنەی حكومەت و دابەشكردنی بەشێوەیەكی شەفافانەكراوە.

سەركردایەتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە رێزگرتنی تەواو لە ئازادی رۆژنامەگەری و پارێزگاركردن لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوو كۆڵەكەی گرنگی سیستمی حوكمڕانی رەشید و دیموكرات.

May be an image of 7 people and people standing

 

May be an image of 5 people, people sitting and people standing

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا