پەكەكە كوژرانی 238 سەربازی تورکیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاماری كوژراوانی شەڕوپێكدادانەكانی دوو مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت “لەو ماوەیەدا 238 سەربازی توركیا كوژراون”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی میدیای پەكەكە، لەماوەی دوو مانگی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا  سوپای تورکیا 230 هێرشی زەمینیی و ئاسمانیی کردووەتە سەر باشوری کوردستان و لەئەنجامدا 238 سەربازكوژراون.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكۆی ئەو هێرشانەی توركیا لەو وادەیەدا ئەنجامیداوە زیاتر لە 13 جار چەکی کیمیایی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە و ڕووبەری 100 کیلۆمەتری لە خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکردووە، هاوکات 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیاییان بەکارهێناوە.

لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان 238 سەرباز کوژراون، 30 سەربازیش بریندار بوون، 39 گەریلا شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا