قائیمقامی سلێمانی داوایەك لەمۆلیدە ئەهلییەكان ئەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن.

لەسەر داوای ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامی سلێمانی، لەسەر داوای ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە ئەگەری نەبونی کارەبای نیشتیمانی بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن، بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی رووناکی و فێنکردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتووی بەسەرکەوتووی  ئەنجام بدەن.

هاوكات، قائیمقامی سلێمانی خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە ھەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەکان لە ھۆڵەکان دابین کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات بەپشتبەستن بە ھەوڵ و کۆششەکانیان و بەدەورنێکی ئارامەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا