پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، شكۆی یه‌كێتی و خودی هاوسه‌رۆكه‌كان به خوێنی خۆمان ده‌پارێزین.
عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبووەتەوەو ئەویش بە گیانێکی برایانەو بە رەوشتی بەرزی مەسولانەو مام جەلال ئاسا و بە سنگێکی فراوان گلەیی و گازندەکانی بە تێبینیەوە وەرگرت.
دەشڵێت، رونكردنه‌وه‌ی پێویستمدا و هاوسەرۆكی یەكێتیم دڵنیام كردەوە كه شكۆی یه‌كێتی و خودی هاوسه‌رۆكه‌كان به خوێنی خۆمان ده‌پارێزین.
راشیگەیاندووە، ره‌خنه له خۆم ده‌گرم له هه‌ر كار‌و گوفتارێك كه شكۆی یه‌كێتی له‌كه‌دار بكات و پشتیوانی و هاوكاری ته‌واوی هاوسەرۆك ده‌بین بۆ ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی كه له ئه‌ستۆی و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیه ئەویش بۆ گه‌رانه‌وه بۆ پره‌نسیپی حیزبی و جێ به‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له گۆنگره‌ی چوار‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام ولایه‌نگیرانی یه‌كێتیمان داوه.
عه‌تا سه‌راوی ئاماژەی بەوەشداوە، یه‌كێتیه‌كان دڵنیا بن كه هه‌موان هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌بات و برای یه‌كترین و ناحه‌زو نه‌یارانیش هه‌رگیز ناتوانن كه‌لێن بخه‌نه نێوان مانەوە