ئەپڵ پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان ئاشکرای دەکەن، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانی لە سیستمی کارپێکردنی ئامێرەکانی ئاشکرا دەکات، لە ٧ ی حوزەیرانی مانگی داهاتوودا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، کۆمپانیای ئەپڵ پلانی هەیە کۆنگرەیەک ببەستێت بۆ ئاشکرا کردنی، پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانی ئامێرەکانی لە ٧ حوزەیرانی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە هەتا ١٠ی مانگی حوزەیران.

کۆنفڕانسەکە لەسەر ئیتەرنێت رێک دەخرێت، هەموو گەشەپێدەرەکانی ناویان لە ئەپڵ تۆمار کراوە دەتوانن بەشداری تیادا بکەن.

لەم کۆنفڕانەسەدا ئەپڵ، گەشە پێدان بە ئامادەکارییەکان بۆ کارکردن بە سیستمی، iOS-iPad OS-MacOS-Watch OS-TV-OSبۆ داهاتوو ئاشکرا دەکات.

هەروەها کۆنفڕانسەکە لە رێگەی تیڤی ئەپڵەوە، یاخود پێگەی یوتیوب، بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا