سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا دوادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانی شاندە هونەرییەکەی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیاربوو سبەی بەڕێوەبچێت دواخرا.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی میکانیزمی رادەستکردنی نەوت، سەردانی شاندە هونەرییەکەی هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ناکۆکی لەنێوان کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە بووەتەهۆی دواخستنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی یاسای بودجە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی یاسای بودجە، ئەو شاندەی هەرێم کە پێکهاتووە لە سێ وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی 11 لەیاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ، شاندێکی هونەری هەرێم لەدوای جەژنی رەمەزان سەردانی بەغدا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا