یەدەگی زێڕ لە جیهاندا ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاستی یەدەگی زێڕی ئاشكراكردو ئەمریكا لە پلەی یەكەم و عێراقیش لە پلەی 38دایە.

ئەنجومەنەكە لەدوایین خشتەی مانگی  نیسانی  2021 دا دەڵێت، عێراق لە ریزبەندی ئەو  100 وڵاتەی کە خاوەنداری زۆرترین یەدەگی زێڕ دەکەن لە پلەی 38 دایە، لەنێو وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی پێنجەم دایە و دوای هەر یەکە لە سعوویە و لوبنان و جەزائیر و لیبیا دێت.

هەروەها، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 96.3 تۆن بەوەش رێژەی لە   8.1% ی  کۆی یەدەگەکانی دیکەی پێکهێناوە،  هاوكات ئەمەریکاش وەک یەکەم وڵات توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات و یەدەگی زێڕی  8 هەزار 133 تۆنە ، لە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی  3 هەزار و 362 تۆن.

بەگوێەی خشتەی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی  گەورەترین بازرگانانی كڕیاری  زێڕ لە مانگی نیساندا ژاپۆن و هەنگاریا و ئۆزبەکستان بووە، تورکیاش  بە بڕی 2.6 تۆن زۆرترین بڕی زێڕی  فرۆشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا