كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كوردستان سبەینێ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ئەنجام دەدات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەم، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی پەڕلەمان دەستپێدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی ئەندامانی كردووە، كە لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوە بۆ چەند یاسایەك دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەكە بریتیە لە سێ پێشنیازە یاسا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، كە پێشنیازە یاساكان بریتین لە پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان و پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان.

تەوەری دووەمی دانیشتنەكە خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار لیزا فەلەكەدین كاكەیی پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) دەبێت و لە تەوەری كۆتایی دانیشتنەكەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا