بەهای قەرزە دەرەکییەکانی عێراق ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق کە پێویستە بدرێنەوە لەنێوان 23 بۆ 25 ملیار دۆلاردایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، قەرزەکانی عێراق کە بە قەرزەکانی پێش ساڵی 1999 ناودەبرێن بەهۆی ڕێککەوتنی یانەی پاریسەوە کەمکرانەوە و ئەو قەرزانەش لەماوەی قەیرانی دارایی و جەنگی دژی داعش دروستبوون و تەواوی قەرەبووەکانی کوەیت لەنێوان 23 بۆ 25 ملیار دۆلاردایە.

لەبارەی قەرەبووکردنەوەی کوەیت کە لەساڵی 1991 لەلایەن لیژنەی قەرەبووکردنەوەی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەندکرا و دەبوو عێراق بڕی 52.4 ملیار دۆلار لەبەرامبەر ئەو زیانانەی لەکاتی داگیرکردنی کوەیت گەیاندنی بەو وڵاتە بداتەوە مەزهەر وتی: تەواوی ئەو قەرەبووەی ماوە و عێراق دەبێت بیداتەوە کوەیت لە دوو ملیار دۆلار تێپەرناکات.

لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا مەزهەر محەمەد ساڵح ڕایگەیاند، تەواوی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق دەگاتە 113 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا