هۆكاری دواخستنی سەردانەكەی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بۆ جەزائیر

پۆڵەتیك پرێس

بڕیار بوو سبەی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا سەردانی جەزائیر بكات، بەڵام لەسەر داوای بەرپرسانی جەزائیر ئەو سەردانە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

میدیاكانی جەزائیربڵاویانكردەوە، سەردانەکەی جان کاستیکس سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کە بڕیار بوو لە 10 و 11ی نیسان بۆ جەزائیر ئەنجامبدرێت بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

سەردانەكەش لەسەر داوای لایەنی جەزائیری دواخراوە، بەهۆی كۆرۆناوە دواخراوە، چونكە پەتای کۆرۆنا ڕێگە نادات شاندەكان وەك پێویست گفتوگۆ و كۆبونەوەكانیان ئەنجام بدەن بەو هۆیەوە سەردانەكەیان دواخستووە.

ئامانجی سەردانەكەش بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەتایبەت پەیوەندییە ئابوورییەکان بوو كە لە ساڵی 2017 وە جەزائیر و فەڕەنسا هیچ كۆبونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجام نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا