ئەزموونی ژیانی سیاسی گەلاوێژ جەباری

Featured Video Play Icon

 

کە چاو بە مێژوودا دەخشێنینەوە، زیاد لە هەر شتێک بەر ململانێکان دەکەوین: ململانێی چینەکان، ململانێی شارستانیەتەکان، ململانێی نەتەوە و ئایینەکان و هتد، کە چەق و بزوێنەری هەموویان هێزە؛ وەک بڵێی مێژوو تەنها گێڕانەوەی حەکایەتی ئەوانەیە کە هێز و دەسەڵاتیان بەدەستبووە، بۆیە لەناو مێژوودا کەمترین کات بەر ئەو کەسایەتی و ڕووداو و چیرۆکانە دەکەوین کە ژیانێکی ئاساییان بەڕێکردووە یان لە پەراوێزی هێز و دەسەڵاتدا بوون. بە پاڵ چینی ژێردەستەوە، ژن یەکێکە لە دیارترین پەراوێزخراوەکانی نێو مێژوو. لەبەرئەوەی هێز و دەسەڵات زۆرینەیجار لەلای پیاوان بووە و قەڵەمڕەوییەکانی نێو مێژوو قەڵەمڕەویی پیاوسالارانە بوون، بۆیە لەناو مێژوودا کەمترین چیرۆکی ژنانە دەبینین، مێژوو نەیپەرژاوەتە سەر چەندین داستانی ژنانە، چونکە داستانەکان لە پەراوێزی دەسەڵاتدا بوون. داستانەکانی ژنان داستانی پاڵەوانیەتی و داستانی ئازایەتین، داستانی دایکایەتی و مرۆڤایەتین، داستانی ژیانەوە و داهێنان و ئاشتین، بەڵام لەبەرئەوەی لەناو ماڵەکاندا بوون نەک لەناو کۆشکەکان، لەبەرئەوەی لەسەر کار و لەسەر کانی و لە پەراوێزە ژیندۆستیەکاندا بوون نەک لە بەرەی جەنگ و چەقەکانی دەسەڵات، بۆیە نەگێڕدراونەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەناو چەندین داستانی مەزنی نەگێڕدراوەی ژناندا، چاوی مێژوو کەوتۆتە سەر چەند داستانێکی ژنانە، ئەویش لەبەرئەوەی ئەو ژنانە دەسەڵاتیان گرتۆتەدەست. یەکێک لەو ژنە ئازا و دانایانە گەلاوێژ خانە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا