تارق حەرب بۆ پۆڵەتیك پرێس: تەنیا سەرۆك كۆماری عێراق دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
تارق حەرب، شارەزای دەستووریی و یاسایی رایگەیاند، تەنیا سەرۆك كۆماری عێراق دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی هەیە، ئەوەش لەدوای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.

تارق حەرب لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا دەربارەی كۆكردنەوەی واژوو لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس راشیگەیاند، نە پەرلەمان، نەحكومەت ناتوانن وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریبكەن، بەڵكو وادەكە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دەكرێت و پاشان پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە.

لەهەڵبژاردنی ئاسایدا دەستوور ئەو دەسەڵاتەی نەداوەتە سەرۆك كۆمار وادە دیاریبكات، بەڵام لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا تەنیا سەرۆك كۆمار ئەو دەسەڵاتەی هەیە، ئەوەی ئێستا هەیە و پەرلەمانتاران واژوو كۆدەكەنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، تەنیا نووسراو و داواكارییەو ناچێتە چوارچێوەی یاساییەوە.

بەوتەی ئەو شارەزا یاسایی و دەستوورییە، سەرۆك كۆمار وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە فەرمی دیاریبكات، بەڵام نابێت 60 ڕۆژ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا تێپەڕبێت و وادەكە دیارینەكرابێت.

لەئێستادا زیاتر لە 170 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی عێراق واژوویان كۆكردووەتەوە، بۆئەوەی ڕۆژێك بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق كە رۆژ 2021/10/10یە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا