بەمزووانە ئەردۆغان دێتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاشکرای کرد، بەمزووانە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات.

لەمیانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، رەزا گۆنانی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا جەختی لەوەکردەوە، ئەردۆغان دەیەوێت سەردانێکی تایبەت بۆ عێراق بکات و وتیشی: سەقامگیری عێراق سەقامگیری تەواوی ناوچەکەیە.

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، قاسم ئەعرەجی و رەزا گۆنانی تاوتوێی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و برەودان بە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیان کردووە بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلەکانیان بکات.

رۆژی شەممە، قاسم ئەعرەجی و رەزا گۆنانی لە بەغدا کۆبوونەوە و بەیەکەوە تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگیان کرد، لەنێویشیاندا دۆسیەی ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا