پێویستە چی بکەیت کاتێ کۆدی ئایفۆنەکەت لە بیر دەکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کات زۆرێک لەو کەسانەی ئایفۆن بەکار دەهێنن، کۆدی کردنەوەی ئایفۆنەکەیان لەبیر دەکەن، هەر بۆیە دوای چەندین جار هەوڵدان ئامێرەکە دەوەستێنرێت واتە ناچالاک دەکرێت.

هەربۆیە کاتێک کۆدەکەت بیر دەچێتەوە، ناچاری داتاو ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت بسڕێتەوە بۆ ئەوەی دووبارەبیکەیتەوە.

بەڵام چەند ڕێگایەک هەیە کە تایبەتن بە چەند جۆرێکی ئایفۆنەکان، دەتوانیت دوای بیرچوونەوەی کۆدەکەت مۆبایلەکەت بکەیتەوە کە ئەمانەن

ڕێگاکانی کردنەوە بۆ ئایفۆن ئێکس، ئایفۆن ئێس ئی، ئایفۆن هەشت و هەشت پڵەس، ئایفۆن ٧ ئایفۆن ٧ پڵەس، ئایفۆن ئێس ئی، ئایفۆن ٦ئێس

١-سەرەتا پێویستت بە کۆمپیوتەرێکە، بەڵام تا ئایفۆنەکەت نەکوژێنیتەوە ڕەبتیان مەکە پێکەوە

٢-ئایفۆنەکەت بکوژێنەرەوە

٣-ئایفۆنەکەت بە کۆمپیوتەرەکەوە گرێبدە، ڕەبتی بکە بە کۆمپیوتەرەکەوە

٤-دواتر دوگمەکان دابگرە تاوەکو شاشەی مۆبایلەکەت دەکرێتەوە دووبارە

٥-کاتێک بەم شێوەیە ئایفۆنەکەت کردەوە، دەتوانیت داتاو زانیاریەکانیت بگەڕێنیتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا