درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردن گرفت بۆ كۆمسیۆن دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن پەرلەمانەوە، ئاماژەیە بۆ دواخستنی تۆماركردنی قەوارەكان ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە كوتلەكان لە بڕیاردان جدی نین.

سەفەوی موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، پێشكەشكردنی ژمارەیەكی سنوردار لە كاندیدی هێزە سیاسییەكان بە كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات، كە هێزە سیاسییەكان گرنگی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە نادەن كە پێش وەخت ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواكەوتنی ناردنی ناوەكان لەكاتی خۆیدا كۆمسیۆن ناچار دەكات كە كات درێژ بكاتەوە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان.

موسەوی وتیشی، “هێزە سیاسیەكان دەیانەوێت هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكەن، گۆڕانكاری بكەن لە ژماردنی لاپەڕەكان بە دەستی، یاخود ئەلیكترۆنی و دیاریكردنی ئەنجامەكان و جۆری هەڵبژاردن و هەندێك بابەتی تەكنیكی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا