جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بەسەر ئاسمانی كەنداودا فڕینەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە فڕۆكەیەكی جۆری B52 ی ئەمریكی بەسەر ئاسمانی كەنداودا فڕی ئەوەش بوو بە سێیەم حاڵەتی لەوشێوەیەی دەركەوتنی فڕۆكەكانی ئەمریكا لەسەرەتای ئەمساڵەوە كە لەو ناوچانە دەركەوتبێت.

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، فڕۆكەكە چەكی ئەتۆمی لە ویلایەتی لویزیانا رێكخراوی باركسدایل وەرگرتووەو لەگەڵ F15 ی سعودییدا فڕیون.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئامانج لەو كارە دەرخستنی توانای سوپای ئەمریكایە بۆ بڵاوەپێكردنی هێزە ئاسمانییەكان لە تەواوی جیهان بۆڕێگەگرتن لەهەر هێرشێك، ئەمریكاش پابەندبوونی خۆی بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە نیشان دەدات.

هەرچەندە لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكی پێشوو دۆناڵد ترەمپ هێزە سەربازییەكانی لە عێراق و ئەفغانستان كەم كرایەوە، بەڵام لە هەر وڵاتێكدا دوو هەزارو 500 سەربازیان هەیە، هاوكات پنتاگۆن بایەخێكی زۆر بە عێراق دەدات بۆ ئەوەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەرهێزەكانی خۆی دوور بخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا