توركیا و ئێران نرخی ڤیزا له‌سه‌ر عێراقیه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

پۆڵەتیک پرێس

بە بڕیارێکی فەرمی نرخی ڤیزای تورکیا و ئێران لەسەر ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە بەرزکرایەوە کە دەیانەوێت سەردانی ئەو دوو وڵاتە بکەن.

کۆمپانیایەکی تایبەت بە گەشتیاری ئاماژەی بەوەکرد، نرخی ڤیزای ئێران لە ئێستادا 200 دۆلارە و پێویستە هاوڵاتیانی عێراق پشکنینی کۆرۆناشیان پێبێت.

هاوکات، نرخی ڤیزای ساڵانەی تورکیا بۆ هاوڵاتیانی عێراق 150 دۆلارە و ڤیزای ئاسایی 111 دۆلارە بەبێ پشکنینی کۆرۆنا.

ئەو کۆمپانیایە باسی لەوەش کرد، دەسەڵاتدارانی ئێران لەڕێی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و دەسەڵاتدارانی تورکیاش لەڕێی نوسینگەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا نرخی ڤیزایان زیادکردووە.

لەماوەی رابردوودا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین جار گەشتەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە راگیرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا