ئاستی بازرگانی عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، بە چارەسەركردنی لەمپەرەكانی گومرگ و دراو و بانكی، ئاستی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بەرز دەبێتەوە.

رەزا ئەردەكانیان لە كۆبونەوەی بازرگانی كۆمیسیۆنی هاوكارییە ئابورییەكانی ئێران و عێراق ئاشكرایكرد، پێویستیان بە چارەسەركردنی لەمپەرە گومرگییەكان، دراو و بانكی، لە نێوان هەردوولا هەیە بەوەش كەرتی بازرگانی لەنێوانیان ئێراق و عێراق پێش دەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە چارەسەری كێشەكان دەتوانن قەبارەی بارزگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ سەروو 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بەرزبكەنەوە.

ئەگەر چی بەشێك لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە گۆڕانكاری تێدا كراوە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی جەختلەوە دەكەنەوە كە بازرگانی هەردوو وڵات گەشەی باشی بەخۆوە بینووە.

عێراق ٩ خاڵی سنوری فەرمی لەگەڵ ئێراندا هەیە و لەو ژمارەیەش چوار خاڵی سنورییان دەكەوێتە هەرێمی كوردستانەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ساڵانە عێراق و ئێران بەبەهای ملیۆنان دۆلار لەبوارەكانی كەرەستەو كەلوپەلی پیشەسازی و پزیشكی و كارەبایی و خۆراك و ئاسن و پۆڵا، مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ یەكتری دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا