پۆڵه‌تیك سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیكه‌ر كاسیاسی بۆ ریزی یانه‌كه راگه‌یاند ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی ئیداری له یانه‌كه وه‌ربگرێت.
ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكردۆته‌وه كاسیاس گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریزی یانه‌كه‌و پۆستی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه هاتووه كاسیاس 25 ساڵ به‌رگری له درێسی ریاڵ مه‌درید كردوه‌و 19 نازناویشی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م بردۆته‌وه بۆیه پێویسته رۆڵی دیكه‌ی پێبدرێت له یانه‌كه.
ئیكه‌ر كاسیاس له‌ماوه‌ی رابردوو ویستی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هه‌ڵبژێرێت به‌ڵام دواتر په‌شیمان بۆوه، دواجار دوای دوو ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی پۆرۆتۆ وازی له یاریكردن هێنا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه و ئێستا له مه‌درید ده‌ژی، ناوبراو پێشتر بۆ ماوه‌ی (25) سال له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدبوو.