رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی توركیاو عێراق ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد، لەمساڵدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و توركیا 17 ملیار دۆلار بووە.

فوئاد حسێن كە ئێستا بەسەردانێك لە توركیایە، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، هەردولا لەسەر چەندین پرسی نێوان هەردو وڵات گفتوگۆیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا عێراق و توركیا بە بەهای 17 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هەبووە و گفتوگۆشیان لە‌سەر گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2009 كردووە.

ئەو سەردانەش لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی پێنج شەمە 17ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی پرسەكانی نەوت و تیرۆر و ئاوەدانكردنەوەی عێراقەوە تاوتوێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا