یەکەمین مۆبایلی دژە بەکتریا رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک، یەکەمین مۆبایلی دژە بەکتریای راگەیاند کە رێگری لە بلاوبوونەوەی بەکتریا دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی رایگەیاند، ناوی سەرەتایی مۆبایلەکە “کات ئێس٤٢”ە و سنوور بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریا دادەنێت بەهۆی ئەو ئایۆنە زیوییانەی لەکاتی دروستکردنیدا بۆی زیادکراوە.

لایخۆیەوە، کۆمپانیای بوڵێت “Bullitt”ی بەرهەمهێنەری مۆبایلەکە رایگەیاند، ئەم جۆرە مۆبایلە نوێیە لە ماوەی ١٥ خولەکدا بەڕێژەی ٪٨٠ بەکتریای سەر رووی مۆبایلەکە کەمدەکاتەوە.

بەپێی قسەی بەرهەمهێنەرانی مۆبایلەکە، ئەم ئامێرە بەتەواوەتی بەرهەڵستی ئاو دەکات و لەوبارەیەوە ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت پێویستە جار جار بە ئاو و سابون و دژە ڤایرۆس و پاککەرەوەکان بشۆررێت.

مۆبایلئ “کات ئێس٤٢” لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بە نرخی ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەخرێتە بازاڕەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەربڵاوە و پێدەچێت ئەم خاسییەتە وا لە مۆبایلەکە بکات لە جیهاندا کڕیارێکی زۆری هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا