وتەبێژی پارتی: خۆمان به‌ داكۆكیكاری ئازادی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌زانین

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاتیدەكاتەوە، پەیوەندیان بە چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله‌ و پایه‌ جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزدیەكانەوە هەبووبێت.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “پارتی خۆی بە داكوكیكاری ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌زانێت ولەدور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌ چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله‌ و پایه‌ جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی نه‌بووه رێز له‌ ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخ و بڕیاره‌كانیان ده‌گرین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌وڵیانداوە‌ هاوڵاتیانی كوردی ئێزدیش وه‌كو به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئازادی ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی ئایینی و رێوڕه‌سمه‌كان و رێكاره‌كانی دیاریكردنی پله‌ و پایه‌ جڤاكی و ئاینییه‌كانیاندا، هیچ جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێك له‌ كاروباره‌كانیان نه‌كرێت.

ئەمە دوای كۆچی دوای (میر ته‌حسین به‌گ)، میری ئێزدیەكان و هەڵبژاردنی بابە شێخ دێت، كە لە ماوەی رابردوودا بەپێی داب و نەریتی ئێزدیەكان وەك میر دیاریانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا