دەوڵەتی پشتی پەردە بڕیار لەسەر كام كاندید دەدات بۆ چوونە كۆشكی سپی

جۆبایدن دەنگی پێویستی دەنگدەرانی ئەمریكی بەدەستهێناوە بۆ بوون بە سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئەوەی ماوەتەوە نوێنەرەكانی حزبی دیموكراتن كە ئایا هەموویان دەنگ بە بایدن دەدەن یان ژمارەیەكیان لە قازانجی دۆناڵد ترامپ دەنگ دەدەن؟.

مێژووی كێبڕكێی سیاسی لە ئەمریكا وایە لە ساڵی 2000 (ئالگۆڕ)ی جێگری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراتەكان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێنا بەڵام ژمارەیەك لە نوێنەرە دیموكراتەكان لە بەرژەوەندی (جۆرج بوش) دەنگیاندا، هەروەها لە ساڵی 2016 (هیلاری) دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا دیسان ژمارەیەك لە نوێنەرە دیموكراتەكان دەنگیان بە ترامپدا.

هەندێك جار ژمارەیەك لە نوێنەرە دیموكراتەكانی هەڵبژێردراوی ویلایەتەكان لە قازانجی كاندیدی كۆماریەكان و بە پێچەوانەشەوە هەندێك جار ژمارەیەك لە نوێنەرە كۆماریەكان بە قازانجی دیموكراتەكان دەنگ دەدەن.

ئەمەش دوو ڕاستی دەردەخات
یەكەم: دەوڵەتی قوڵ( دەوڵەتی شاراوە- دەوڵەتی پشتی پەردە) بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات كەكێ دەبێتە فەرمانڕەوای ئەمریكا.

دووەم: هەندێك جاریش نوێنەرانی هەردوو حزب كە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێن، بەجۆرێك دەنگ بە بوون بە سەرۆكی كاندیدێك دەدەن كە شایستەی مانەوەی چوار ساڵ بێت لە كۆشكی سپی.

ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵبژاردن و كەمپین و دەنگدان شانۆیە بۆ سەرقاڵكردنی خەڵك و جوانكاری مەسەلە دیموكراسیەكان.

ئارام هادی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا