ئێران چەند ناوچەیەكی هەرێم بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند، جارێكی دیكە ئێران سنوری ناحیەكەیانی تۆپبارانكردوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێكی دیكە ئێران بەچڕی دەستی بەتۆپبارانكردنی گوندەكانی تەلان، بەربزین، كەتینە، بنپەرێزی لە سنوری ناحیەی سێدەكان كردەوە.

وتیشی، “تائێستا تۆپبارانكردنكە ناوبەناو بەردەوامە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش بونی هەیە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێك بەر هاوڵاتیانی ئەو گوندانە نەكەوتووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمساڵدا ئێران 11 جار تۆپبارانی سنوری ناحیەی سیدەكانی كردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی بنكەو بارەگەكانی پەكەكە لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا