چەند میوەیەك لە بەرنامەی خۆراكی كیتۆدا هۆكارن بۆ دابەزاندنی كێش

پۆڵەتیك پرێس

ئەو سەوزە و میوانەی لە بەرنامەی خۆراكی كیتۆ دابەزاندنی كێش و سووتانی چەوریی بە كەمكردنەوەی وەرگرتنی كاربۆهیدرات رێگە پێدراوە ئەوانەن كە بەرێژەی لە 5% كاربۆهیدراتیان تێدایە.

بۆئەوەی بەدروستی ئەو سەوزەو میوانە لە سیستمی دابەزینی كێشی كیتۆ بەكاربهێنیت پێویستە بڕی كاربۆهیدراتەكان سنوردار بكەیت بەشێوەیەك بڕی رێگە پێدراوی كاربۆهیدرات لە سیستمەكەدا نابێت لە رۆژانە لە 20 گرام زیاتر بێت، ئەمە جگە لەو كاربۆهیدراتیانەی كە لە ڕیشاڵیدا هەیە هەندێك سەوزە 4 تا 7 گرام كاربۆهیدراتی هەرسكردن یان تێدایە.

 

بەپێی توێژینەوە زانستی و تەندروستیەكان لە خۆراكی كیتۆ دەبێت 75 % چەوری تەندروست و 20 % پرۆتین و 5 % كاربۆهیدرات بۆ دابینكردنی وزە بۆ لەش بخورێت ئەو چەوری و پرۆتین و كاربۆهیدراتەش لە خۆراكی ئەڤۆكادۆ ، ڕۆنی گوێز ، گۆشت ، كرێمی گوێز ، زەیتون ، چەوری ئاژەڵ ، مریشك ، كەرە ، ماسی چەور ( سەلەمون و ساردین ) ، گوێز و تۆو دا بونیان هەیە.

كاتێك دوای خۆراكی كیتۆ دەكەویت دەبێت پابەند بیت بە خواردنی بروكلی، كەبج، ئەڤۆكادۆ، سپێناغ، كەلەرم كە هەریەكەیان بڕی سێ گرام كاربۆهیدراتیان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا