پۆڵه‌تیك پرێس:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، “گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەست پێدەکاتەوە”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “بەپێ ئەو نامەى ئەلەکترۆنییەى کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى تورکش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى نێردراوە وا بڕیارە ٢٦ مانگە گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەست پێ بکاتەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، “بەپێ ئەو پلانەی کە لەئێستادا دایاناوە، هەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامییان دەبێت، ئه‌وه‌ش دواى دیراسەکردن و بەپێی خواست گەشتەکان زیاتر دەکات”.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو عێراق و توركیا ڕاگیران، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌شته‌كانی بۆ توركیا ڕاگرت.