لە رۆژئاوا بەچەند مەرجێك دیلەكانی داعش ئازاد دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە رۆژئاوای كوردستان بە چەند مەرجێك ژمارەیەك لە دیلەكانی داعش ئازادكران و بڕیارە دواتریش چاكسازییان لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

شێخ موس ئەحمەد سەرۆكی كاروباری پەنابەر و كۆچبەران لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ژمارەی ئەو زیندانییانەی ئازاد كراون 631 كەس بوون، 253 كەسی دیكەیش سزاكەیان بۆ نیوە كەمكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی ئازادیش كراون، لانی كەم نیوەی ماوەی سزای زیندانییەكەیان تەواو كردووەو ئازادكراوەكان ئەوانەی گرتوەتەوە كە دەستیان سوور نییە بەخوێنی كەس و پەشیمان بوونەتەوە لە پەیوەندیكردن بەریزەكانی داعشەوە.

دوای شكانی داعش و هەڵهاتنیان بەشێك لە چەكدارو لایەنگرانی ئەو گروپە لەلایەن كاربەدەستانی رۆژئاواوە دەستگیركران، هاوكات داواش لە وڵاتان كرا بەگرتنەبەری چەند رێكارێك كار بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی خۆیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا