دەست بە ئامادەکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، “سبەینێ یەکشەممە21ی نیسان،  دەستدەکەن بە ئامادەکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هیچ گرفتێکیان لەبەردەم کورتهێنانی کەرەستەی خۆراکی بۆ بریکارەکانی خۆراکدا نییە، چونکە خۆیان دەتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن.

ڕوونیکردەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراک لەڕێگای کارتی بەشەخۆراکەوە دەبێت، بەپێی پلانەکانیش سەرەتا لەناوچە هەژارنشینەکان دەستپێدەکات و دواتر ناوچەکانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا