چارەنوسی مەزن جەمیلە نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی چەند رۆژێكە خاوەنی چێشتخانەی كیتۆ، مەزن جەمیلە كە ناسراوە بە دكتۆر مەزنی كیتۆ، لە پارێزگای هەولێر دەستگیراوە و پۆلیسیش ئامادە نییە لێدوان لەبارەی رووداوەكەوە بدات.

جەمیلە مەهدی دایكی مەزن كە خوێندكاری كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانییە، لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاندووە، كوڕەكەی ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركراوە.

دەشڵێت، “تەنها ئەوەندە دەزانین كوڕەكەمان لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرە، بەڵام لەوە زیاتر هیچ چارەنوسێكی نازانین”.

مەزن جەمیلە پێشتر لەرێگەی راگەیاندنی شێوازی زانستی خواردنی كیتۆ لەفەیسبوك چەندین كەسی بەوشێوازی خواردنە ئاشناكرد، دواتریش خوێندنگەیەكی لەسەر شێوازی كیتۆ كردەوە، بەڵام دوای چەند رۆژێك دەستگیركرا.

دایكی مەزن ئەوەش دەخاتەڕوو، تاوانی دەستگیركردنی دكتۆر مەزنی كوڕی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەڕاستگۆیی لێكۆڵینەوەی زانستی كیتۆی بۆ خەڵك رونكردوەتەوە.

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو كە دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و بوونی پەیوەندی بە پەكەكەوە مەزن جەمیلەیان دەستگیركردووە، بەڵام هاوڕی و كەسە نزیكەكانی ئەو تۆمەتانە رەتكدەكەنەوە.

لەسەر رووداوەكە پۆڵەتیك پرێس پەیوەندی بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە كرد، بەڵام ئامادەنەبوو لێدوانی لەبارەوە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا