تا ئێستا زیاتر لە 43 ملیۆن لیتر نەوت لە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا 28ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 43 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەکرد، تا ئێستا زیاتر لە 43 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و زیاتر لە 215 هەزار خێزانیش لێی سودمەندبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لە سلێمانی و هەڵەبجە 18.828.800 لیتر نەوت دابەشکراوە و 94.144 خێزان لێی سودمەند بوون.

هاوکات، لە هەولێریش 12.813.200 لیتر نەوت دابەشکراوە و لە دهۆکیش بڕی 11.517.600 لیتر نەوت دابەشکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا