عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هاتووچۆی فڕۆکە کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش زیاتر لە 9 کاتژمێر لە داخرانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەکاندا کردەوە.

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 14ـی نیسانی 2024،دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “جارێکی دیکە ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتن و چوونی فڕۆکەکان کراوەتەوە و هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە”.

باسی لەوەشکردووە، کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەکاندا، “پاش تێپەڕاندنی مەترسی و هەڕەشەکان بوو بۆسەر ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆ دەکەن”.

شەوی رابردوو ئێران لەرێگەی 500 درۆن و مووشەکی کرووزەوە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و بەگوێرەی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و %99ـی درۆن و مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا