پەرلەمانی عەرەبی پشتیوانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری سودان دووپاتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عەرەبی، داوای لە لایەنە بەشەڕهاتووەکانی سودان دەکات کۆتایی بە جەنگ و گرژی و پێکدادانەکانی نێوانیان بهێنن.

پەرلەمانی عەرەی، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە لایەنە بەشەڕهاتووەکانی سودان کرد جەنگ ڕابگرن و پشتیوانیشی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری سودان دووپاتکردەوە.

ڕوونیکردەوە، ئاسایشی سودان بەشێکی سەرەکییە لە ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە خێراخوازییەکان کرد خزمەتگوزاری پزیشکی و مرۆیی پێشکەشی سودان بکەن، بۆئەوەی وڵاتەکە لەو دۆخەی تێیکەوتووە ڕزگاربکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمانی عەرەبی لەبەرامبەر ئامادەیی دەربڕینیان بۆ وەرگرتنی پەنابەرانی سودان و گواستنەوە کەسانی بیانی وڵاتەکە، ڕۆڵی هەریەک لە سعودیە، میسر، جەزائیر و ئیماراتی بەرزنرخاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا