بەهۆی خەرجنەكردنی پترۆ دۆلار 400 پرۆژە راوەستاون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی پترۆدۆلار لە سنوری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 400 پرۆژە كارەكانیان ڕاوەستاوە هەندێك لە پڕۆژەكان دوبارە پێویستان بەخەرجكردنەوەی پارەیە بۆ دروستكردنەوەیان.

بەختیار جەمال، ئەندامی سەرپەرشتیاری لیژنەی پترۆدۆلار لە لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەران ڕاگەیاند، پڕۆژەی سێكتەرە جیاوازەكان لە حكومەت كە پارەكەی لە گرێبەستی شیرینیەكانی نەوت دراوە بودجەیەكی سەربەخۆی هەبووە لیژنەیەك لەئەنجومەنی وەزیران راستەوخۆ لەساڵی 2012 تا ساڵی 2014 كە قەیرانی دارایی دروستبوو سەرپەرشتی دەكرد لەگەڵ دەستپێكردنی قەیرانەكە بەڵێندەرانی ئەم سێكتەرە پارەیان بۆ خەرج نەكرا.

وتیشی: 174 كۆمپانیا لەم سێكتەرەدا كاردەكەن كە زیاتر لە400 پرۆژەیان هەبووە هەندێكیان لە 80% كارەكانی تەواوبووە بەشێكشی لە قۆناغی سەرەتادا بووە بەهۆیەوە ناوچەكانی سلێمانی‌ و گەرمیان لە وەستانی خەرج نەكردنی پارە زەرەرمەند بون.

ئەوەشی ڕونكردەوە “زۆربەی پڕۆژەكان خزمەتگوزارین لە ڕێگاوبان ‌و كارەبا و بەنداوو قوتابخانەو هەیكەلی یەكە ئیدارەكان پێكدێت لەئێستادا هەمووی لەئیشكردن وەستاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا