عێراق مەرجی نوێ بۆ قەرزی دەرەکی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق مەرجی نوێ بۆ قەرزی دەرەکی دادەنێت و لەمەودا وەرگرتنی قەرزی دەرەکی تەنھا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی دەبێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سودانی ساڵی رابردوو لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ بەدواداچوون بۆ قەرزی دەرەکی بە  بەشداری نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان،  راوێژکارانی ئابوری و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی 13 جۆر قەرزی دەرەکی ھەبوون کە بەشێکیان کێشەیان تێدا بووە و لە بودجەدا دانرابوون، لیژنەکە بڕیاریدا ئەو جۆرە قەرزانە ھەڵبوەشێنێتەوە و لەمەودوا رێگە بە ھیچ قەرزێکی دەرەکی نادرێت ئەگەر بۆ پڕۆژەی ستراتیژی بەکارنەھێنرێت.

بەپێی ئامارەکان، لەمساڵدا قەبارەی قەرزی دەرەکی لە عێراق بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا دابەزیوە و کەمبووەتەوە بۆ 8.9 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا