تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی دهۆک بێسەورشوێن بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو کەسانەی لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆکدا بێسەروشوێن بوون دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئادار، تەرمی یەکێک لەو کەسانەی لەڕۆژی 19ی مانگ بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای دهۆک بێسەروشوێن بوون، لەلایەن بەرگری شارستانی دهۆکەوە دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمی ئەو کەسەی دۆزراوەتەوە تائیستا ناسنامەکەی دیارنییە و دوای ئەوەی دەبرێتە پزیشکی داد ئاشکرادەکرێت.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 19ی مانگ بەهۆی شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لافاو دروستبوو، بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک دوو کەس بێسەرشوێن بوون و لەئێستادا تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای کەسی دووەمیشدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا