دوای بەربانگ ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی دەست پێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری ‌و هونەری سلێمانی به‌رنامه‌ی‌ فێستیڤاڵی جه‌ژنی‌ نەورۆزی ئەمساڵی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لەدوای بەربانگی رۆژوانان چالاكییەكان دەستپێدەكات‌ و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری ‌و هونەری سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لیژنەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی نەورۆزی كوردەواری كۆبوەوەو بڕیاریان لەسەر چەندین چالاكی هونەری و كلتوریدا كە لەمیانی فێستیڤاڵەكە لەئێوارەی رۆژی 20-3-2024 لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) نمایشدەكرێن.

جیاواز له‌ساڵانی‌ ڕابردو، نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ چالاكییه‌كانی‌ نه‌ورۆز له‌شه‌ودا ئه‌نجامبدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری ‌و هونەری سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، سەرەتا خوانی بەربانگ بۆ زیاتر لە 100 كرێكاری ژینگەپارێز رێكدەخرێت، لەدوای بەربانگی رۆژوانانیش چالاكییەكان دەستپێدەكات‌ و تا درەنگانی شەو دەخایەنێت.

چالاكییەكان جگە لەكردنەوەی مەشخەڵی نەورۆز، بریتین لە گۆرانی ‌و میوزیكی كوردەواری ‌و چەندین نمایشی سەمای فۆلكلۆری كوردەواری ‌و نمایشی چالاكی بەشی هونەری مناڵان و ئەسپسواری و نمایشی ئۆتۆمبێلی كۆن و چەندین چالاكی هەمەڕەنگی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا